Sorani

دەتەوێت ئاشنای فینلاندیەکان بیت؟ کەسێکی په‌نابه‌ریت؟ ئەگەر ماوەیەک بەر لە ئێستا هاتوویتە فینلاند و لە ئێسپۆ، فۆرسا، هێلسیکی لیێکسا، ئۆوڵو یان تامپێرێ دەژیت، دەتوانیت لە چالاکییەکانی توتوکسی (ئاشنابوون) بەشدار بیت. لە چالاکییەکانی توتوکسیدا ئاشنای فینلاندییەکان دەبیت و بۆ کاتی ئازادیشت چالاکی ئەنجام دەدەیت. بەشداری بکە، گروپ و یانە جیاوازەکان پێویستیان بە تۆ هەیە.
“لە قاوەخانەی بۆکڤیلاندا هەموو شتێکی نوێم تاقیکردۆتەوە: لە چێشتخانەکە و لەسەر قاسەکە یارمەتیدەر بووم و هەروەها کردار بەڕێکردنیشـم ئەنجام داوە. کاری خۆبەخشانەم لە قاوەخانەکە زۆر پێخۆشە. هەر لەو ڕێگەیەوە یەکەمین هاوڕێ فینلاندییەکانم دەست کەوت.” ئەحمەد، ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ.
ئەحمەد دوو ساڵ بەر لە ئێستا دەستی کرد بە کاری خۆبەشانە لە قاوەخانەی بۆکڤیلاندا و هەروەها بەشدارە لە گروپی توتوکسیدا. تۆش دەتوانیت لە ڕێگای چالاکییەکانی توتوکسیدا هاوڕێی نوێ بدۆزیتەوە.
وەرە بەشداربە لە بۆنەکانی توتوکسیدا لە شارەکەی خۆت. لە بۆنەکاندا پێکەوە بیر دەکەینەوە، کە چ جۆرە چالاکیەک بۆ کاتە ئازادەکانی تۆ گونجاوە و گروپت بۆ دەدۆزینەوە. لە گروپەکەدا دەتوانیت پیادەی ئارەزوەکەی خۆت بکەیت و هاوکات ئاشنای فینلاندییەکان دەبیت و فێری زمانی فینلاندی دەبیت. دەتوانیت بۆ نمونە یارییە گشتییه‌کان بکەیت و بەشداری کۆمەڵی کاری دەست بکەیت، خۆبەخشانە بچی یارمەتی بەساڵاچووان بدەیت یان فێری کاروباری باخەوانی بیت. هەروەها دەتوانین گروپی وەرزشت بۆ بدۆزینەوە.
لە ڕۆژمێرەکەدا دەیبینیت، کە چ کاتێک جاری داهاتوو بۆنەی توتوکسی لە شارەکەتدا هەیە.
چالاکی توتوکسی بەشێکە لە چالاکییەکانی ڕێکخراوی پشتیوانی پەنابەران (ناسراو به ‌Tutu) . توتو ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە بۆ دانی پشتیوانی هەمەلایەنە بەو کەسانەی وەک پەناخواز هاتوون و بە پێی پێدوایستیەکانیان کار ده‌کات. پڕۆژەی توتوکسی لە لایەن ناوەندی یارمەتیدەری ڕێکخراوەکانی سۆسیال و تەندروستی کۆمەک وه‌رده‌گرێت.